Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی (نیعمەت خانی حەمەی ئەورەحمانئاغای سلێمانی)، کە دەکاتە پوری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بەڕێزیان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پوری بەڕێزتان ( نیعمەت خانی حەمەی ئەوڕەحمانئاغای سلێمانی) مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و ئارامیش بەئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەیان بدات.

انا لله و انا الیه راجعون.

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٣٠/٤/٢٠٢٠