Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان یادی۱۲۲ ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى له‌ رۆژنامه‌وانان پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی یادى ۱۲۲ ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌وانانى كوردستان ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌بۆنه‌ی یادى ۱۲۲ ساڵه‌ی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردستان و رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریى كوردى گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌وانانی كوردستان ده‌كه‌ین. هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگەی یاسای ژمارە ٣٥ی كارى رۆژنامه‌وانی توانیویه‌تی هه‌نگاوی گرنگ به‌ ئاراسته‌ی فراوانبوونی مه‌وداكانی ئازادی و كارى میدیایی بهاوێژێت، ئازادیی رۆژنامه‌وانى و میدیایی سیمای دیاری ئه‌زموونی كوردستانن، هەرێمی کوردستان بووەتە نموویەکی دیار و نەوایەکی ئارام بۆ رۆژنامەڤانانی ناوخۆی و بیانی.

پەرلەمانی کوردستان خوازیارە دەرفەتی گه‌یشتنی زیاتری رۆژنامه‌وانانین به‌ زانیارییه‌كان و په‌یڕه‌وكردنی شه‌فافییه‌تین له‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان بۆ رۆژنامه‌وانان فراوانتر ببێت، لە بەرامبەریشدا ده‌بێ رۆژنامه‌وانانیش رێزی ئازادیى تاكه‌كه‌سی و سنووره‌كانی كاركردنی میدیایی بگرن و په‌نا نه‌به‌نه‌ به‌ر هێرش و چه‌واشه‌كاریى نابه‌جێ له‌ دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك و رێز له‌ به‌ها پیرۆزه‌كانی خاک و گه‌لی كوردستان بگرن. جێی خۆیەتی ئەو یادە بە دەرفەت بزانین، کە سوپاسی رۆڵیی میدیاکاران و دامەزراوە میدیاییەکان لە هوشیارکردنەوە و هاندانی خەڵک بۆ خۆپارێزی و پابەند بوون بە رێنماییە تەندروستییەکان، کە بە هەوڵی هەموو لایەک ئەو ئافاتە تا ئێستا بە سەلامەترین شێوە بەسەر خەڵکی کوردستان تێپەڕیوە۰

جارێكی تر گه‌رمترین پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه‌ له‌ ته‌واوى رۆژنامه‌وانان به‌ گشتی ده‌كه‌ین، شاد و سه‌رفراز بن.

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢١/٤/٢٠٢٠