Skip to the content
Menu

پرسه‌نامه‌ى لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا هەرتەلی

لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیی په‌رله‌مانى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكارى ماموستا مه‌لا عه‌بدوڵا هەرتەلی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ مامۆستا كه‌سێكی دیارو زانایەکی ئاینیی بەرزبوو و له‌ده‌ستدانی کەلێنیکی گەورەیە، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:
بەڕێزان خانه‌واده‌و کەسوکارى ماموستا مه‌لا عه‌بدوڵا عه‌بدولعه‌زیز هەرتەلی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی زاناو نوسەرو مامۆستای ناوداری کوردستان ماموستا مه‌لا عه‌بدوڵا هەرتەلی-مان پێگه‌یشت، مامۆستا هه‌موو تەمەنی بۆ خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان و زانست و نوسین تەرخان كردبوو، خەرمانێکی دەوڵەمەندی دوای خۆی جێهێشتووه‌، ئه‌و كه‌سێكی دیارو زانایەکی ئاینیی بەرزبوو بۆیه‌ له‌ده‌ستدانی کەلێنیکی گەورەیە.
به‌م بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانه‌واده‌و كەسوكارى دەكەین و ھاوبەشی خەمیانین، خوای گەورە سەبووریی ھەموو لایەک بدات و ئارامی به خانه‌واده‌و كه‌سوكارى ببەخشێ و کۆچکردووش بەبەھەشتی بەرینى خۆی شاد بکات.
"اناللە وانا الیە راجعون"
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان
2020/4/7