پرسەنامەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ كۆچی دوایى پڕۆفیسۆر د.ئەسعەد خەیلانی
بۆ كۆچی دوایى پڕۆفیسۆر د.ئەسعەد مەلاسەعید ئەفەندی خەیلانی، سهرۆكی پهرلهمانى كوردستان پرسهنامهیهكی ئاراستهی خانهوادهو كهسوكارى خوا لێیخۆشبێ كرد، كه ئهمه دهقهكهیهتی:
پرسەنامەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی زانستی و ناوداری کورد پرۆفیسۆر د.ئەسعەد مەلاسەعید ئەفەندی خەیلانی
زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی زاناو داھێنەری کورد پڕۆفیسۆر د.ئەسعەد خەیلانی-مان پێگەیشت، خوالێخۆشبوو یەکێک بوو لەو زاناو بلیمەتانەی کە لەبواری زانستی تەکنەلۆژیاى کۆمپیوتەر وەک سیمبولێکی نەتەوەییمان دەدرەوشایەوە، لەکۆڕی خەباتی سیاسی و کاری ڕێکخراوەییشدا لە ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە بەبێ وچان خەباتی کردووەو زووتر ھەستی بەگرنگیی ڕۆڵی زانست و تەکنەلۆژیا کردووه لە بەرەوپێشەوەچوونی کۆمەڵگهو بەدیھێنانی ئامانجە نەتەوەییەکان، بەکۆچی دوایی ئەم ناودارەی گەلەکەمان چرایەکی زانستیی گەورە کوژایەوەو تێکۆشەرێکی دیکەی گەلەکەمان لەدەستدا، خوای گەورە سەبووریی خێزان و کەسوکارو کوردستانیانی ئازیز بدات و خوالێخۆشبووش بەبەھەشتی فراوانی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان