په‌یامی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌یادی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان
د.رێواز فایه‌ق: "داواكارین حكومه‌تی عێڕاق ئه‌م ڕۆژه ڕه‌شه له‌مێژووی عێراق له‌گه‌ڵ تاوانه‌كانی تری ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و بادینان به‌جینۆساید بناسێنێت"
لەیادی 33 ساڵەی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی بڵاوكردەوە كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له 33یه‌مین ساڵڕۆژی كیمیابارانی دۆڵی بالیسان و شێخ وه‌سانان و خۆشناوه‌تیدا سه‌ری ڕێزونه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئه‌م تاوانه شەرمهێنەرەی ڕژێمی فاشستی لەناوچوو داده‌نه‌وێنین.
ئه‌م بۆنه خه‌مهێن و دڵته‌زێنه له‌كاتێكدایه کەمرۆڤایهتی به‌هۆی ڤایرۆسێكی نه‌بینراوه‌وه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی نادیار بۆته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵی له‌ناوبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌به‌رچاوی هه‌موو دونیاوە بوو، بێده‌نگیشی لێكرا، بۆیه جارێكی تر به‌بیر هه‌موو جیهان و ڕێكخراوه‌کانی بواری مافەکانی مرۆڤى ده‌هێنینه‌وه كه‌وا لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی ئه‌م مێژووه نه‌فره‌تییه هه‌ڵده‌نه‌وه‌و وه‌ك تاوانێكی جینۆساید بیناسێنن. له‌م یاده تاڵه‌دا هاوخه‌میی خۆمان به‌سه‌رجه‌م كوردستانیان و به‌ركه‌وتووانی ئه‌م هێرش و تاوانكارییه دژ به‌مرۆڤایه‌تییه ڕاده‌گه‌یه‌نین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین كهبەشێکیان تاوه‌كو ئه‌مڕۆش به‌ده‌م ئازاره‌كانی ئه‌م تاوانه‌وه ده‌ناڵێنن. وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستانیش داواكارین له حكومه‌تی عێڕاقی كه ئه‌م ڕۆژه ڕه‌شه له‌مێژووی عێراق له‌گه‌ڵ تاوانه‌كانی تری ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و بادینان به‌جینۆساید بناسێنێت و قەرەبووی زیانە گیانی و مادییەکان بکاتەوەو داوای لێبووردنیش لەسەرجەم کوردستانیان بکات لەپای ئەم تاوانە گەورەیە کەدەرھەقی خەڵکی سیڤیل کراوە، وەک چۆن بەئەرکی خۆمان و پابەندی حکومەتی هەرێمی دەزانین کەباشترین خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ئەو تاوانکارییە بکەین و لەساڕێژکردنی برینی کەسوکاریاندا کەمتەرخەمی نەکەین.
له‌یادی دڵته‌زێنی كیمیابارانی دۆڵی خۆشناوه‌تیدا جارێكی تر سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی ئه‌م تاوانه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان داده‌نه‌وێنین.
د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2020/4/16