پەیامی پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی بە بۆنەی جەژنا سەر سالا ئێزدیان چارشەمبوا سەرێ نیسانێ
لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی چارشەمباسۆر، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزیدی کرد:
بە بۆنەی جەژنا سەر سالا ئێزدیان (چارشەمبوا سەرێ نیسانێ)گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشك و برایانی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەین، هیواخوازین ئەم جەژنە یە لە سایەی ئازادی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بە خێروخۆشی و كامەرانی بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوە و، ببێتەمایەی تێپەراندنی ئەم قۆناغەسەختەكەھەرێمی كوردستان وجیھانی گرتۆوەتەوەبەھۆی بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو مژدەی كۆتاییهێنانی ھەموو ناخۆشی و پەتاوبەلاونەھامەتێكی پێ بێت.
لەم جەژنەیەدادووپاتی پشتیوانی لیژنەی ئەوقا ف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان دەكەینەوە بۆ بەدیهێنانی گشت مافەكانتان و پاراستنی كوولتوری ڕەسەنی ئێزدیاتی و گەڕاندنەوەی ئارامی و ئاوەدانی و سەقامگیریی بۆ تەواوی ناوچەكەنتان و ساڕێژكردنی برینەكان، هەروەها زیاتر پەرەپێدان و پێشكەوتنی گیانی برایەتی وپێكەوە ژیان لەسایەی سیستەمی حوكمڕانی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستاندا كەپەرلەمانی كوردستان بەیاسای ژمارە(5)ی سالی (2015)بۆمافی پێكھاتەكان مسۆگەری كردوە.
جارێكی تر جەژنتان پیرۆز بێت و ئومێدی بەختەوەری و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین.
لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان
١٤/٤/٢٠٢٠