Skip to the content
Menu

جێگری سەرۆکی پەرلەمان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان دەکات

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێز/ کاک محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

پیرۆزبایی ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەتان لێدەکەین، بە ئومێدین پێگەی حیزبەکەتان بەهێزتر بێت و هەر لە سەرکەوتن بن. حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان، یەکێکە لەو حیزبانەی کە لە تەمەنی خۆی لە بەرەی گەل و بەرگری و پەرەپێدانی رۆشنبیریی نەتەوەیی بووە، چۆن لە شاخ پێشمەرگانە خەباتتان بۆ ئازادی میللەت دەکرد، لە شاریش هەر لە هەمان بەرە دابوون، باشترین نموونەش پشکداری و قوربانیدانی حیزبەکەتانە لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش. جارێکی دیکە ئەو یادەتان پیرۆز بێت،و هەر لە سەرکەوتن و سەرفرازی دابن.

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٨/٨/٢٠٢٠