Skip to the content
Menu

د.رێواز فایه‌ق پرسەنامەیەك ئاراستەی هێمن هه‌ورامی دەكات

بۆ كۆچی دوایى مامى به‌ڕێزیان، د.رێواز فایه‌ق سەرۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان كرد كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
برای بەڕێزم كاك هێمن هه‌ورامی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامى بەڕێزتان (مام ڕەحیم ھەورامی)م پێگەیشت، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمیى خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەكەم، لەخوای گەورە داواكارم سەبووریی هەموولایەك بدات و كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
"إنا لله وإنا الیه راجعون"
د.رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
٢٠٢٠/٨/١٨