سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات
به‌بۆنه‌ی 74 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزان سەرۆک و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان سەرۆک و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان
به‌بۆنه‌ی 74 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌کەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین..
به‌ڕێزان.. دیاره ساتەوەختی ئه‌م ساڵیادە هاوكاته لەگه‌ڵ چه‌ندین پرسی ئاڵۆز‌و قورسی بوارەکانی سیاسی، ئابووری و ته‌ندروستی و هەرێمی کوردستان لەسەر هەموو ئاستەکان لەگەڵ تەحەدیاتی گەورە ڕووبەڕووە، هه‌موو ئەمانەش لێمان ده‌خوازێت كه‌ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی حیزبی و كێشه لاوەکییەكان وه‌لابنێین به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رو لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌نگاو بنێین، زمانی دیالۆگ و یه‌كتری قبوڵكردن بكه‌ین بهبنهماو پێشمه‌رجی هەر گفتوگۆ‌و هەوڵێکی چارەسەر بەئاراستەی پارێزگاریكردن له‌قه‌واره‌ی سیاسیی هەرێم و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌کانی و ئەولەویەتدان بەدۆزی ڕەوای گەلەکەمان لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و خزمەتکردنی کوردستانییان و چارەسەرکردنی کێشەکانی بواری مووچەو خزمەتگوزارییەکان.
ئومێده‌وارم ئه‌م یاده ببێته هه‌وێنی لێكتێگه‌یشتنی زیاتر‌و یه‌كخستنی ڕیزه‌كان و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای میلله‌ته‌كه‌مان و به‌دیهێنانی خواست و داخوازییەکانی هاووڵاتییان.
جارێكی تر پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.
د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2020/8/15