Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی شه‌هیدان به‌دواداچوون بۆ پرسی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا بۆ كچ و كوڕی شه‌هیدان ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێكردنی كێشەو گرفتەكانی قوتابیانی زانكۆ، كچ و كوڕی شەهیدان بۆ خوێندنی ماستەرو دكتۆراو چەند بابەتێكی تر، پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەمە 2020/8/24، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی... سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو ژمارەیەك لەئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی كێشەو گرفتەكانی قوتابیانی زانكۆ، كچ و كوڕی شەهیدان بۆ خوێندنی ماستەرو دكتۆرا تاووتوێ كرا، هەروەها چەند پڕۆژەو پێشنیازه‌یاسای تایبەت بەپرسی جینۆسایدو قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی تاوانە نیودەوڵەتییەكان تاووتوێكران.
لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر یاسای قەدەغەكردنی تاوانە نێودەوڵەتییەكان و دابینكردنی دادپەروەری بۆ قوربانییەكان، هەروەها چەند یاسایەكی تر كرا، بۆیە بڕیاردرا كاری جدی لەسەر بكرێت و چەند كۆبوونەوەیەكی بۆ تەرخان بكرێت.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا پێداچوونەوەو بەدواداچوون بۆ ئەو یاداشت و نوسراوانە كرا كە ئاڕاستەی لێژنەكە كرابوون.