لیژنەی دارایی داواى روونكردنەوە لهوهزارهتی دارایی دهكات
بەمەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی خاڵە سنوورییەكان و رێككەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشهمه 2020/8/17، لیژنهی دارایی و كاروبارى ئابوورى لهپهرلهمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانى لیژنهكه كۆبووهوه.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئێستای دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان كراو تیشك خرایهسەر دانوستاندنهكانى نێوان هەولێرو بەغداو رێككەوتنیان لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و بەرزكردنەوەی ئاستی دارایی و ئابووری لهههرێمی كوردستاندا.
هەر لەبڕیاری لیژنەكەدا داوا لەوەزارەتی دارایی و ئابووری كرا بەفەرمی روونكردنەوە بدرێتە لیژنەكە لەسەر ئەوەی كەحكومەتی هەرێمی كوردستان ئیجرائاتی چییە لەسەر دۆخى خاڵە سنوورییەكان، لیژنە بڕیاریشیدا بەم نزیکانە سەردانی مەیدانی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
هەر لەبڕیاری لیژنەكەدا داوا لەوەزارەتی دارایی و ئابووری كرا بەفەرمی روونكردنەوە بدرێتە لیژنەكە لەسەر ئەوەی كەحكومەتی هەرێمی كوردستان ئیجرائاتی چییە لەسەر دۆخى خاڵە سنوورییەكان.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا تەواوی ئەو نووسراوانەی لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاووڵاتییان ئاڕاستەی لیژنەكە كرابوون تاووتوێكران و ئەوانەی پێویست بوون وەڵامدرانەوە.