لیژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا
ئێوارەی ڕۆژی شەمە 2020/8/29، لیژنەی کاروباری پەرلەمان و سکاڵا له‌په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی د.ئیسماعیل سگیری سەرۆکی لیژنەو بەبەشداریی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیار دەرو ئەندامانی لیژنەكه له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه کۆبونەوەو چەند پرسێکیان تاووتوێ کرد.
سه‌ره‌تاى کۆبوونەوهکه پوختەی دانیشتنی ڕابردوو خوێندرایەوەو بەدواداچوون بۆ بڕیارەکان و خاڵەکانی کۆبوونەوەکە کراو جەخت لەسەر ئەو بڕیارانە کرایەوە کەلەکۆبوونەوەی ڕابردوو درابوون.
لەبەشێکی دیكه‌ى کۆبوونەوەکە گفتوگۆکرا لەسەر دواین زانیارییەکان دەربارەی چارەنووس و دواین زانیاری لەسەر بابەتی لیژنەی سیانەی خانووی پەرلەمانتاران و سەرۆکی لیژنە ئاماژەی بەھەندێک لەھەنگاوەکانی چارەنووسی لیژنەکە کرد كه تائێستا وردەکارییەکان و بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە.
ھەر لەكۆبوونهوهكه سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و سكاڵا‌و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌ندامان و لیژنه‌كه كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه دراو ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.