Skip to the content
Menu

په‌یامیی هاوخه‌میى هێمن هه‌ورامی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌ بارزان مه‌لا خالید

بۆ كۆچی دوایی تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌ی دێرین بارزان مه‌لا خالید، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خزم و كه‌سوكارو هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی كردو تیایدا وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆى ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ بارزانی مه‌لا خالید ناوێكی دیارو خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌رزى خه‌بات و تێكۆشانه‌ بۆ رزگاریی كوردستان له‌قۆناغه‌ جیاجیاكاندا، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:
بۆ كۆچی دوایی تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌و كه‌سایه‌تیی دیارى‌ كوردستان له‌خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی و رۆشنبیریى گه‌له‌كه‌مان بارزانى مه‌لا خالید، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی زۆرى خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكارو هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌ین.
بارزانی مه‌لا خالید ناوێكی دیارو خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌رزى خه‌بات و تێكۆشانه‌ بۆ رزگاریی كوردستان له‌قۆناغه‌ جیاجیاكان و ئه‌رك و لێپرسراوییه‌تییه‌ جیاجیاكاندا.
كۆچی دوایی كاكه‌ بارزانی مه‌لا خالید، بۆ هه‌موومان جێگه‌ی خه‌مبارى و بۆ هه‌میشه‌ ده‌نگه‌ زوڵاڵ و پڕ له‌حه‌ماسه‌ته‌ كوردایه‌تییه‌كه‌ی و یادو یادگارییه‌كانی خه‌باتی له‌دڵ و ده‌روونی هه‌موومان به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌.
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2020/8/25