پێشنیازه‌یاساو بڕیاره‌كانى وه‌رزه‌كانى (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ساڵى یه‌كه‌مى خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان
بۆ ئاگاداربوونى خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ كار‌و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م له‌ساڵی یه‌كه‌میدا بزانن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروبارى په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵساوه به‌كۆكردنه‌وه‌و پوخته‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ی كه له‌ساڵی یه‌كه‌میدا له‌هه‌ردوو وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌مى یاسادانان له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سندكراون، یاخود ئه‌وانه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ره‌تكراونه‌ته‌وه، یان به‌یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كان چاره‌سه‌رى كردوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى ئاڕاسته‌ى حكومه‌ت كراون و وه‌ڵامى كۆتاییان نه‌هاتووه‌ته‌وه‌و ئه‌وانه‌شی كه‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ نه‌كراوه یان پێشنیازى به‌ركاركردنى یاسای فیدراڵین و ده‌بێت بكرێنه پێشنیازى هه‌رێم یان كه‌موكوڕیى ڕواڵه‌تیان هه‌یه، هه‌روه‌ها لیستى ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى له‌ژێر پڕۆسه‌ى ته‌شریعدان، هه‌مووى له‌چه‌ند خشته‌یه‌كدا بۆ ئاماده‌كردوون.
لەم لینکانەی خوارەوەدا ده‌توانن سه‌رجه‌م خشته‌كان ببینن.
- خشته‌ى ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى هاوشێوه‌ن و هه‌مان بابه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن
- خشته‌ى یه‌كه‌م: لیستى ئه‌و پێشنیار‌و پڕۆژه‌یاساو بڕیارانه‌ى په‌سه‌ندكراون
- خشته‌ى سێیه‌م: لیستى ئه‌و پێشنیار‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ى كه به‌یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كان چاره‌سه‌ركراون
- خشته‌ى شه‌شه‌م: لیستى ئه‌و پێشنیازه‌یاساو بڕیارانه‌ى له‌ژێر پڕۆسه‌ى ته‌شریعدان