Skip to the content
Menu

پەیامی لێژنەی کاروباری شەهیدان لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان

لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، لەساڵیادی ئەنفالی بادینان پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
ئەمڕۆ ٣٢ ساڵ بەسەر یادی کارەساتی ئەنفالی بادیناندا تێدەپەڕێت، کە لەلایەن ڕژێمی بەعس، لە ١٩٨٨/٨/٢٥ و لە قۆناغی کۆتایی ئەنفالدا، بەهەزاران هاوڵاتی سڤیلی دەڤەری بادینان کەوتنە بەر لێشاوی ئەنفال و بە سەدان گوند وێرانکران. لەم یادە خەمناک و جەرگبڕەدا وەکو لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانییانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان، داوا لەحکومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەکەین، هەرچی زووە بەپێی دەستوور بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت و قەرەبووی کەس و کاری قوربانیانی سەرجەم قۆناغەکانی ئەنفال بکاتەوە، هاوکات موکوڕتر داوا دەکەین ئەو تاوانانە بە جینۆساید بناسرێن، و لەم پێناوەشدا هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینەگەڕ.
لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٠/٨/٢٥