پەیامی هاوخەميی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆچی ناواده‌ى میدیاكار هونه‌ر ره‌سول
د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆچی ناواده‌ى میدیاكار هونه‌ر ره‌سول، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانەوادەو بنەماڵەو كه‌ناڵى ئاسمانیی گەلی كوردستان كرد‌و تیایدا وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی ناواده‌ى ئه‌و میدیاكاره، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه‌خوالێخۆشبوو یەکێک بوو لەمیدیاکارە ھەرە چالاک و بەتواناکانی نێو ڕاگەیاندنی کوردی، ئه‌مه‌ش ده‌قى په‌یامه‌كه‌یه:
بەڕێزان خانەوادەو بنەماڵەی جوانەمەرگ ( ھونەر ڕەسوڵ)
بەڕێزان لە کەناڵی ئاسمانیی گەلی کوردستان
زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی ناوادەی کاک (ھونەر ڕەسوڵ )م پێگەیشت، خوالێخۆشبوو یەکێک بوو لەمیدیاکارە ھەرە چالاک و بەتواناکانی نێو ڕاگەیاندنی کوردی، بەکۆچی ناوادەی جوانەمەرگ کەناڵی ئاسمانیی گەلی کوردستان یەکێک لەئایکۆنە کاریگەرو خۆشەویستەکانی . لەدەستداو بریقەو سەدای دەنگێکی ھەقبێژو ڕاستبێژ ماڵئاوایی لێ‌کردین، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کەسوکارو ھاوڕێ و ھاوکارانی و کەناڵی ئاسمانیی گەلی کوردستان دەکەم، خوای گەورە ئارامی و سەبووریتان پێببەخشێ و خوالێخۆشبووش بەبەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە را‌جعون"
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2020/8/12