پەیامی هاوخەمی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچیدوایی بارزان مەلاخالید
منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچیدوایی خوالێخۆشبوو بارزان مەلاخالید، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەرێزان/ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ( بارزانی مەلا خالید).
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی خوالێخۆشبوو (بارزانی مەلا خالید)م پێگەیشت، کۆچکردوو کادرێکی گەورە و دێرینی ڕاگەیاندنی کوردی و دەنگی شۆرش و کەسایەتی شۆرشگێر و سیاسی هەرێمی کوردستان بوو، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم کەس و کار و دۆست هاوڕێیانی دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە سێبوری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
انا لله وانا الیه راجعون.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٠/٨/٢٥