Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچیدوایی بارزان مەلا خالید

د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچیدوایی پێشمەرگە و ڕاگەیاندنکاری شۆڕش بارزان مەلا خالید، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێزان/ خانەوادە و کەس وکاری پێشمەرگەی دێرین مامۆستابارزان مەلا خالید.
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچیدوایی پێشمەرگەی دێرین و ڕاگەیاندنکاری شۆڕش مامۆستا بارزان مەلا خالید ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان- مان پێگەیشت، مامۆستا لەماوەی تەمەنیدا و لە قۆناغێکی سەخت و دژواری شۆڕش و بەرەنگاریدا خزمەتێکی گەورەی بەدۆزی ڕەوای میللەتەکەمان و ڕاگەیاندنی کوردی کردووە، دەنگێکی زوڵاڵی ڕادیۆی کوردستانی عێراق بوو.
هەواڵی ماڵئاوایی کردنی یەکجارەکی دڵتەنگ و نیگەرانی کردین، داواکارین لە خوای گەورە ئارامی و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێ و خوالێخۆشبووش بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
انا للە وانا الیه راجعون
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان