پەیامی هاوخەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچیدوایی مامۆستا جەلیل گادانی
د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەبۆنەی کۆچیدوایی مامۆستا جلیل گادانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێزان خانەوادەو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا( جەلیل گادانی )
زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی گەورە سیاسەتمەدارو شۆڕشگێڕی گەلەکەمان مامۆستا ( جەلیل گادانی) ـ مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەو کەسوکار و ئازیزانی مامۆستاو ھاوخەباتەکانی دەکەین ، داواکارین لەخوای گەورە ئارامی و سەبووریتان پێ ببەخشێ و کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون "
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٦/٨/٢٠٢٠