Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بەبۆنەی سەرى ساڵی كۆچی

به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی (1442)ى كۆچی، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌م یاده‌ ببێته‌مایه‌ی هێنانی خێرو خۆشی و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیرى و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی بۆ نێوماڵی كوردو کۆتاییهاتنی قەیرانه‌كان و نه‌مانى نه‌خۆشیى ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌كوردستانه‌كه‌مان و له‌سه‌ر ته‌واوى مرۆڤایه‌تی.
دووباره‌ یادی سه‌رى ساڵی کۆچکردنی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) لەسه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆز بێت.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان
2020/8/19