پەیامی پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی
لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەپەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵى كۆچی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی كوردستانیان دەكات، ئەمەش دەقەكەیەتی:
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بەبۆنەی سەری سالی (1442) كۆچی و رووداوە مێژووییەكەی كۆچكردنی پێغەمبەری ئیسلام (حەزرەتی محەمەد) سەڵاوی خوای گەورەی لەسەربێت، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان دەكەین، هیواخوازین ئەم یادە ببێتەمایەی یەكخستنی تواناكانمان بۆ چارەسەركردن و تێپەڕاندنی قەیران و گرفتەكان و چاكتركردنی ژیانی خەڵكی كوردستان و كۆتاییهێنانی ھەموو ناخۆشی و پەتاو بەڵاێهك و زیاتر پابەندبوون بەڕێنماییەكان لەپێناو پاراستنی تەندروستیی ھەموولایەك.
جارێكی تر ئەم یادە لەھەموو لایەك پیرۆز دەكەین.
خوای گەورە خەڵك و خاكی كوردستان بپارێزیت لەھەموو ڤایرۆس و ناخۆشییهك ...
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان
2020/8/19