Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی كشتوكاڵ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی چپسی په‌تاته‌ دەکات

بەمەبەستی ئاگاداربوون لەکێشەوگرفت و چۆنیەتی کارکردنیان و کوالیتی بەرهەمەکانیان. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٥/٨/٢٠٢٠ لێژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان، بەسەرپەرشتی عبدالستار مه‌جید سه‌رۆكی لیژنە، بەیاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك لەكارگه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی چپسی په‌تاته‌یان كرد.

لەسەردانەکەیاندا لە نزیکەوە بەدواداچوونیان لە چۆنیەتی کارکردنی ئەو کارگانە و کوالیتی بەرهەمەکانیان کرد، کە سالانه‌ به‌ سه‌دان تۆن په‌تاته‌ی خۆماڵی ده‌كه‌ن به‌ چپس، و بەمەبەستی ساغکردنەوەیان دەینێرنە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. لەلایەن خۆیه‌وه‌ عبدالستار مجید سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگه‌یاند،"هه‌موو هه‌ولێكیان داوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كارگه‌كان، تا بتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ بازار ساغ بكه‌نه‌وه‌".

شایانی باسە بەشێکی زۆری کارگەکان ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لە بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵی لە جوتیاران دەکڕنەوە و دەیکەن بە چبس، و پێداویستی ناوخۆ بۆ ئەو جۆرە بەهەمە پڕدەکەنەوە.