Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان تاووتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکكى گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه‌، ئەمرۆ سێشه‌مه‌ ٢٠٢٠/٨/١٨، لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتیی شاخەوان ڕەئۆف بەگ سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ لەڕێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتا کۆبوونەوەکە خوێندنەوە بۆ ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی ڕابردوو کرا کەتایبەت بوو بەبەدواداچوونی کێشەکانی پەیوەست بەکاری لیژنەكه‌، دواتر لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وه‌ گفتوگۆكرا لەسەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بەتایبەتی ئەو بڕگانەی کەپەیوەستن بەھێزەکانی ناوخۆو ئاسایش.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا پرسی سەردانیکردنی لیژنەکان بۆ پارێزگاکان بەمەبەستی به‌دواداچوونی کێشەکان گفتۆگوى لەبارەوە کرا.