پهیامی پیرۆزبایى سكرتێرى پهرلهمان بهبۆنهی یادی ٧٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
بهبۆنهی یادی ٧٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، منى نبى قهوهچی، سكرتێرى پهرلهمانى كوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سەرۆک مهسعود بارزانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد كهئهمه دهقهكهیهتی:
رێزدار/ سەرۆک مهسعود بارزانی
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی ٧٤ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەرێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەرجەم کادرو ئەندام و پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، هیوای هەمیشە سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان زەرورەتێکی مێژوویی بوو بۆ درێژەپێدانی خەبات و کۆڵنەدانی گەلی کورد لەو سات و وەختە ناخۆشانەی کەدوژمنان و داگیرکارانی کوردستان بەهەموو هێزو توانایان هەوڵی کپکردنی شۆڕش و سەرهەڵدانی گەلی کوردیان دەدا، مێژوو و خەباتی نەپساوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕٍێگەی رزگاریی گەلی کوردستان و کوردایەتییەدا لەپێناو سەروەریی نیشتیمان و ئازادی و سەربەخۆییدا بەرز دەنرخێنین.
هیواخوازین ئەم یادە مەزنە ببێتەمایەی یەکڕیزی و تەباییی سیاسیی نێوان سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بەمەبەستی زیاتر فەراهەمکردنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و سەرخستنی پڕۆژەی چاکسازی و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە نالەبارەی کەئێستا هەرێمەکەمان تێیدا گوزەر دەکات، هەروەها ببێتەمایەی پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان و هاندەرێکی بەهێزبێت بۆ بەدیھێنانی ئارامی و ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ئومێدمان ھەمیشە سەرکەوتنتانە.
منی نبی قهوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان