په‌یامیی هاوخه‌میى هێمن هه‌ورامی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشهرو پێشمه‌رگه بارزان مه‌لا خالید
بۆ كۆچی دوایی تێكۆشهرو پێشمه‌رگه‌ی دێرین بارزان مه‌لا خالید، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خزم و كه‌سوكارو هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی كرد‌و تیایدا وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆى ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه بارزانی مه‌لا خالید ناوێكی دیار‌و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌رزى خه‌بات و تێكۆشانه بۆ رزگاریی كوردستان له‌قۆناغه جیاجیاكاندا، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه:
بۆ كۆچی دوایی تێكۆشهرو پێشمه‌رگه‌و كه‌سایه‌تیی دیارى كوردستان له‌خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی و رۆشنبیریى گه‌له‌كه‌مان بارزانى مه‌لا خالید، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی زۆرى خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكارو هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌ین.
بارزانی مه‌لا خالید ناوێكی دیار‌و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌رزى خه‌بات و تێكۆشانه بۆ رزگاریی كوردستان له‌قۆناغه جیاجیاكان و ئه‌رك و لێپرسراوییهتییه جیاجیاكاندا.
كۆچی دوایی كاكه بارزانی مه‌لا خالید، بۆ هه‌موومان جێگه‌ی خه‌مبارى و بۆ هه‌میشه ده‌نگه زوڵاڵ و پڕ لهحهماسهته كوردایه‌تییه‌كه‌ی و یادو یادگارییه‌كانی خه‌باتی له‌دڵ و ده‌روونی هه‌موومان به‌زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2020/8/25