د.هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له یه‌كه‌م كونسوڵی گشتیى ئه‌رمینیا له‌هه‌رێمى كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2020/12/21، د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیی له ئارشاک مەنووکەیان یەکەم کونسوڵی گشتیی ئەرمەنستان لەهەرێمی کوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانى پیرۆزبایی لە مەنووکەیان کرد بەبۆنەی وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ی وەک یەکەم کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا لەهەولێرو پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌پێكهاته‌و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و سیستمی بەرکەوتەی ژنان و کورسیی تەرخانکراو بۆ پێکهاتەی ئاینی و ئەتنییه‌كانی کوردستان و کاری لیژنەکانی خسته‌ڕوو و ئاماژەی بەپڕۆژه یاساکانی ئه‌مدواییه‌ی كه له‌په‌رله‌مان ده‌رچوون و ئه‌وانه‌شی كه بڕیاره له‌داهاتوودا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان باسی لەوە کرد کەهەرێمی کوردستان و ئەرمەنستان زۆر خاڵی هاوبەشیان هەیەو مێژووییەکی هاوبەشی درێژخایەنیان هەیەو یەک کورسیش هەیە کە لەپەرلەمانی کوردستان بۆ کۆمەڵگەی ئەرمەنی له‌کوردستان تەرخانکراوە بۆئەوەی نوێنەرایەتیی سیاسی و بەشداریی خۆیان مسۆگەر بکەن.
د.هێمن هەورامی و کونسوڵی گشتیی مانووکه‌یان گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی ئەرمینیاو هیوایان خواست لەئایندەیەکی نزیکدا سەردانی پەرلەمانتارانی هەردوو پەرلەمان بۆ وڵاتانی یەکتر ڕێک‌بخرێن.
مەنووکەیان ئاماژەی بەمێژووی هەزاران ساڵەو چه‌ندین خاڵی هاوبەشی كلتووریى نێوان ئەرمەنییەکان و کوردەکان کرد‌و گوتی: "ئەرمەنستان و کوردستان لەبوارى خوێندنی باڵادا پەیوەندییه‌كی باشیان هه‌یه‌و له‌ئێستادا 400 خوێندکاری هەرێمی کوردستان لەیەریڤان دەخوێنن، ئومێده‌وارم هەردوو پەیوەندیی پەروەردەیی و بازرگانی لەگەڵ هه‌رێمى کوردستان و عێراق زیاتر بکرێت".
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا جه‌ختییان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.