Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مستەفا نێروەیی کرد

بنەماڵە و خانەوادەی خوالێخۆشبوو مستەفا نێروەیی

بە خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و خەباتگێڕی گەلەکەمان ( مستەفا نێروەیی)مان بیست، خوالێخۆش بوو مرۆڤێکی پاک و خاوەن هەڵوێستی کوردانە و پێشمەرگەیەکی دێرینی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان بوو، بەدرێژایی ژیانی وەفاداری ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و پێشمەرگەیەکی گیان لەسەر دەستی کوردستان، و کەسایەتییەکی دیاری کۆمەڵایەتی بوو. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەس و کاری دەکەین، و داواکارین لە یەزدانی مەزن مەنزلگەی بەهەشتی بەرین بێت و رێبازی پڕ رێبوار بێت.

"انا لله وانا الیە راجعون"

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

١٠/١٢/٢٠٢٠