هێمن هەورامی: "هەموو توانایەكمان بۆ خزمەتكردنی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ"
ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/2، بەئامادەبوونی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رێكخراوی نمونە بۆ خاوەن پێداویستیی تایبەت بەبۆنەی رۆژی جیهانیی خاوەن پێدوایستیی تایبەت، چالاكییەكی لەهۆڵی پەناگیریی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا.
لەم بۆنەیەدا كەلیژنەی كاروباری كۆمەڵاَیەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری خاوەن پێداویستیی تایبەت لەوەزارەتی كار‌و ژمارەیەك له‌ئەندامانی پەرلەمان تیایدا بەشداربوون، نادر یوسف سەرۆكی رێكخراوی نمونە بۆ خاوەن پێداویستیی تایبەت، لەوتەیەكیدا داوای لەپەرلەمانی كوردستان كرد كە لەهەمواری یاسا یاخود دەرچوواندنی یاسایەكی نوێ، پێویستە دۆخی خاوەن پێداویستیی تایبەت لەبەرچاوبگیرێت تاوەكو بەچاوی هاووڵاتیی پلە سێ و چوار سەیر نەكرێن.
دواتر هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا خزمه‌تكردنى كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تى به‌شه‌ڕه‌فێكى گه‌وره له‌قه‌ڵه‌مداو راشیگەیاند: "پەرلەمانی كوردستان شانازی بەخاوەن پێدوایستیی تایبەت دەكات و ئێوه راسته خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تن، به‌ڵام هزرو بیر‌و بۆچوونه‌كانتان باڵان و شایسته‌ی هه‌موو خزمه‌تێك و رێزلێنانێكن"، گووتیشی: "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی ئێمه بێت له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕێی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و مافى مرۆڤه‌وه هه‌وڵێكی جدی بۆ هه‌مواركردنی یاسای ژماره (22) ئه‌درێت، ئه‌مه‌ش بەهەماهەنگی لەگەڵ ته‌واوى رێكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له‌سه‌رانسه‌رى كوردستان به‌وجۆره‌ى كه‌به‌پێی تواناكانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ئێوه خۆتان پێویستتان پێیه‌تی و ئه‌و یاسایه به‌شێوازێك ده‌ربكرێت كه موعاناته‌كانى ئێوه زیاتر له‌به‌رچاو بگرێت".
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان گووتیشی: "هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ى هه‌م له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان و له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌وه‌ى له‌توانادا بێت بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست بكرێت".
پاشان رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵاَیەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: "لیژنەكەیان بەردەوام كاری كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی خاوەن پێدوایستیی تایبەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و له‌ئێستاشدا سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەهەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستیی تایبەتن".
لەبەشێكی دیكه‌ی چالاكییەكه‌دا، دڵشاد مەحمود سەلمان بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی كار بەنوێنەرایەتیی وەزیری كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی رایگەیاند: "لەئێستادا هەمواری یاسای خاوەن پێداویستیی تایبەت لەئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو چاوەڕێی ئەوە دەكەن بڕٍیاری لێبدرێت تاوەكو رەوانەی پەرلەمان بكرێت".
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی كار ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كەتەنیا لەئەمساڵدا (534) مۆڵەتی بەخێوكەری خاوەن پێداویستیی تایبەت دراوە لەلایەن وەزارەتەكەیان و بۆ یەكەمینجاریش سەنتەری دەستنیشانكردنی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەكرێتەوە لەشاری هەولێر.
لەكۆتایی چالاكییەكەدا، كورتە فیلمێك نمایشكرا كەتیایدا ژیان و گوزەرانی خاوەن پێداویستیی تایبەت خرایەڕوو لەگەڵ داواكارییەكانیان لەپەرلەمان و حكومەت.
رۆژی 3ی 12ی هەموو ساڵێك، لەسەرتاسەری جیهان بەڕۆژی جیهانیی خاوەن پێدوایستیی تایبەت دیاریكراوە.