هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له‌كونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2020/12/6، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌هانس ئاكه‌ربوم كونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، وێڕای پیرۆزبایی له‌هانس ئاكه‌ربوم به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵه‌ندا له‌هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست له‌ماوه‌ی كاركردنیدا بایه‌خێكی ته‌واو به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا بدات، به‌تایبه‌تی له‌نێوان په‌رله‌مانی هه‌ردوولادا.
پاشان پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌كارى په‌رله‌مان و ژماره‌و پێكهاته‌كه‌ی و دۆخی سیاسی و دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا خسته‌ڕوو و راشیگه‌یاند: "په‌رله‌مان پشتگیری و پشتیوانیی هه‌ر هه‌وڵێكى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌دانوستاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالیی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، له‌ناوشیاندا بودجه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
دواتر هانس ئاكه‌ربوم كونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵه‌ندا، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختی له‌پێویستيی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزتر له‌نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌و هیواشی خواست سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌دیالۆگ و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێن.