لیژنەی داكۆكیكردن لهمافى ئافرەت جێبەجێكردنی یاسابەركارەكانى تایبەت بەمافی ئافرەتان تاووتوێ دەكات
بۆ تاووتوێكردنی ڕەشنووسی راپۆرتی رەوشی جێبەجێكردنی یاسابەركارەكانی تایبەت بەئافرەتان لەهەرێمی كوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/15، لیژنەی داكۆكیكردن لەمافی ئافرەت، بەسەرپەرشتیی لەنجە ئیبراهیم دزەیی سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لهتەوەرى یهكهمی كۆبوونهوهكهدا ڕەشنووسی راپۆرتی ڕەوشی جێبەجێكردنی یاسابەركارەكانی تایبەت بەپرسی مافی ئافرەتان تاووتوێ كرا.
لەبەشێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا باس لەکارو چالاكییەكانی 16 رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بەئافرەتان كرا، كە لەمانگی رابردوو تاوەكو سەرەتای ئەم مانگە ئەنجامدرا.
لە تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكەدا، لیژنەكە لەگەڵ پەیمانهی یاسای نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ كۆبووهوە كە ڕێكخراوێكی ئەمریكییە، تایبەت بە هەماهەنگیكردن بۆ سوودوەرگرتن لەئەزموونی رێكخراوەكە لەشیكردنەوەو بەراوردكردنی ئەو یاسایانەی یاخود هەمواری یاساكانی بواری مافی ئافرەتان كەپێویستە دەربچووێندرێن و لەگەڵ بڕیارو یاسا نێودەوڵەتییەكان.