Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ده‌ستپاكی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ كاروباری لیژنه‌، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 14/12/2020 لیژنه‌ی ده‌ستپاكی به‌سه‌ر په‌رشتی سه‌عید هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌، و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا .

سه‌ره‌تای كۆونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر به‌دواداچوون و كاره‌كانی لیژنه‌ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، به‌تایبه‌تی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ پێیان وایه‌ ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆكی ده‌سته‌ ته‌واو بووه‌ و یاسای ده‌سته‌كه‌ش پێویستی به‌هه‌موار كردنه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا لیژنەی دەستپاکی لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئەنجام بدەن، بۆ گفتوگۆکردن و یەکلا کردنەوەی پرسی ماوەی یاسایی سەرۆکی دەستە و ھەمواری یاسای دەستە.

له‌ كۆتاییدا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشت و داوكاریانه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ و ئه‌ندامان كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و دوای وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنجی ئه‌ندامان كاری پێویستیان له‌سه‌ر كراو و ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌وه‌ڵام بوو وه‌ڵام درانه‌وه‌ و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركران .