Skip to the content
Menu

ليژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت پیرۆزبایی لەخاتوو جەمیلە کاکەیی دەکات

‎بەناوی لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت لەپەرلەمانی کوردستان، پیرۆزبایی لەخاتوو جەمیلە کاکەیی دەکەین بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک یەکێک لەئافرەتە داهێنەرو بەتواناکان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان UN.
خاتوو جه‌میلە وەک ئافرەتێکی کورد لەپێکهاتەی کاکەیی لەژیانێکی سەختەوە توانیویەتی کۆمەڵێک ئاستەنگ ببڕێت و ببێتە یەکێک لەئافرەتە ناودارەکانی ساڵی ۲٠۲٠ و بەرپرسیاریەتیی نوسینگەی پرسی مافی مرۆڤی لەنێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی عێراق (یۆنامی)ى پێسپێردرا.
هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەو ئەرکەی پێى سپێردراوەو ئاواتەخوازین بتوانێت لەو پێگە نوێیەی زیاتر خزمەت بەپرسی ئافرەت بکات.
لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت له‌په‌رله‌مانی كوردستان
2020/12/30