Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباره‌كانی ناو په‌رله‌مان، ئٔه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2020/12/15، لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا، به‌سه‌رپه‌رشتيی د.ئیسماعیل سگیری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان وڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ پوخته‌ی دانشتنی ڕابردوو خوێندرایه‌وه‌، دواتر گفتوگۆكرا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌كاروباری ناو په‌رله‌مان و كۆگای په‌رله‌مان و بابه‌تی پێشینه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناو په‌رله‌مان كه‌ له‌خوله‌كانی ڕابردوو دراوه‌ به‌به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌ران و كێشه‌ی ئه‌سانسێره‌كانی په‌رله‌مان و كه‌موكوڕییه‌كان، لەمبارەیەوە ئه‌ندامانی لیژنه‌کە سه‌رهنج و تێبینیيه‌كانیان خسته‌ڕوو.

له‌كۆتایيدا بڕیاردرا به‌نوسراوی فه‌رمی ناوه‌ڕۆك و ورده‌كاريی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تيی په‌رله‌مان بكرێت به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان.