لیژنەی پەیوەندیيەكان لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم كۆبووەوە
بەمەبەستی تاووتوێکردنی رەوشی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لەدەرەوەو طةياندني سکاڵای رەوەندی کوردستانی، ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/15، لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی، لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم كۆبووەوە.
كۆبوونەوەكە كە لەهۆڵی پەناگیری لەتەلاری پەرلەمان بەسەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی، سەرۆكی لیژنەو سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و جێگرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەو جێگرو ژمارەیەك بەرپرسی فەرمانگە بەرِێوەچوو، رەوشی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم و سکاڵای رەوەندی کورستانى گفتوگۆى لەسەر كرا.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لەچاودێریكردنی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی بۆ كارهكانى فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە كرا، هەروەها ئەو سكاڵایانەی ئاراستەی لیژنەكە كراون لەلایەن رەوەندی کوردستانی.
هاوکات گفتۆگرا لەسەر ئامادەكردنی پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بەكاری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، بەشێوەیەك ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان بكرێت و بڕیارە فەرمانگە رەشنوسێکی یاسایی ئامادە بکات و پاشان بۆ لیژنەی بنێرێت بۆ دەوڵەمەندکردنی و کردنی بەیاسا.
ههر له كۆبوونەوەكەدا باس لەرێكارەكانی كاركردنی نوێنەرایەتیی وڵاتان كرا، سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی سەرنج و پێشنیازەكانی خۆیان تایبەت بە بەرەوپێشبردنی كاروباری نوێنەرایەتییەكان خستەڕوو.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە د.رێبوار بابکەیی، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستەڕوو و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیان تایبەت بەم پرسە دایەوە.