لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مەدەنی تاوتوێی ڕەوشی ڕۆژنامەگەری لەھەرێمی کوردستان دەکات
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2020/12/15، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتيی سه‌لمه فاتیح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئٔه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری و كاری ڕۆژنامه‌نووسی و ئازاديی ڕادةر‌بڕین له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له‌كاتی هه‌بوونی خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كان كه هه‌ندێكجار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیيه‌كانه‌وه ڕۆژنامووسان ئازار ده‌ده‌درێن و ده‌سگیرده‌كرێن، تا ئاستی داخستنی كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌و ئه‌ندامان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئازاديی ڕۆژنامه‌گه‌ری كرده‌وه، پشتیوانيی خۆیان بۆ ئازاديی راگه‌یاندن ده‌ربڕی، به‌مه‌رجێك میدیا‌و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ن و پیشه‌ییانه‌و بابه‌تییانه ڕووماڵی هه‌واڵ و زانیاریيه‌كان بكه‌ن .
له‌به‌شێك تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بابه‌تی داخستنی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، ئه‌ندامانی لیژنه ڕاو سه‌رنجی خۆیان خسته‌ڕوو و زۆرینه‌ی ئه‌ندامان دژی داخستنی كه‌ناڵةكان بوون و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه‌هیچ ده‌قێكی یاسایی نییه كه‌ڕێگه بەداخستنی كه‌ناڵەکان بدات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاردرا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بانگهێشتی به‌ڕێوةبه‌ری گشتيی ڕاگه‌یاندن و چاپ و په‌خش و بڵاوكردنه‌وه له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی پێدانی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر هۆكاری داخستنی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و پێدانی زانیاری به‌لیژنه‌کە .