Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی شاره‌وانی پێشوازيی له‌سه‌رۆكی په‌یمانگەی یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤی ئه‌مریكی كرد

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2020/12/15، لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئٔاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی گواستنەوە‌و گه‌یاندن له‌هه‌رێمی كوردستان و دوای ڕاوێژو ڕای ئه‌ندامان بڕیاردرا له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی لیژنه‌كه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌كاره‌كانیان و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و كه‌موكوڕی و كێشه‌كان .

له‌به‌شێکی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لیژنه‌ی شاره‌وانی پێشوازیى كرد له‌ولییام سبینس سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤی ئه‌مریكی و گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور له‌هه‌رێمی كوردستان، كه‌بڕیاره‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت. سه‌رۆكی په‌یمانگه‌كه‌ باسی له‌گرنگی و پێویستیی یاسایه‌كی له‌م شێوه‌یەی كردو ڕایگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان پڕیه‌تی له‌شوێنه‌وارو ناوچه‌ی مێژوویی، کەده‌توانرێت وه‌ك كه‌ره‌ستەی مێژوویی و كلتووری سوودی لێ ببینرێت، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ سوپاسی گرنگیپێدانی په‌یمانگە ئه‌مریكییه‌كەی كردو داوای هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامی لێكرد تا كاتی په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه‌یاساكه‌ .