راپۆرتی حكومهت سهبارهت بهههنگاوهكانی جێبهجێكردنی یاسای چاكسازى تاووتوێكرا
بەمەبەستی گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی ئەو سەرنج و تێبینییانەی راپۆرتەكهی حكومەتی هەرێم كهڕەوانەی لیژنەكەی كردبوو لەسەر هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، ئهمڕۆ سێشەممە 2020/12/8، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە، لەگەڵ د.عەبدولحەكیم خەسرۆ سكرتێری لیژنەی باڵای جێبهجێكردنی یاسای چاكسازی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان و هیوا ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنۆلۆجیاو زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكهدا تاووتوێی ئەو راپۆرتەی حكومەت كرا كە لەماوەی رابردوودا ئاڕاستەی لیژنەكە كرابوو سەبارەت بەهەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەهەرێمی كوردستاندا.
لەبەشێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا لەلایەن ئەندامانی لیژنەكە تەواوی ئەو سەرنج و تێبینییانەی لەسەر راپۆرتەكەی حكومەت هەبوون، ئاڕاستەی میوانانی لیژنەكە كراو ئەوانیش بەپێی یاساكە وەڵامی لیژنهكەیان دایەوە.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا هەردوولا كۆكبوون لەسەر ئەوەی كە ئەو پرسیارانەی ماون، پێویستە لهلایهن لیژنەی باڵای چاكسازی و فەرمانگەی تەكنۆلۆجیاو زانیاری وەڵام بدرێنهوه لەئایندەیەكی نزیكدا بەنوسراوی فەرمی پێشكەشی لیژنەكە بكرێت.