Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان ئه‌نجامى سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كانى لیژنه‌ی هاوبه‌ش تاووتوێ ده‌كات

بەمەبەستی تاووتوێكردنی سەردانه‌ مەیدانییه‌كانى لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سه‌ربه‌خۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/23، لیژنه‌ی ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان رەئوف به‌گ سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌ كۆبووەوە.
سەرەتای كۆبوونەوەكە، دوای گفتوگۆكردن لەسەر ئەو نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ كرابوون بەپێی رێككارەكانی پەیڕەو وەڵامیان درایەوە.
پاشان بەشداربووانی كۆبوونەوەكە باسیان لەسەردانی مەیدانیی لیژنە هاوبەشەكەی نێوان هەریەك لە لیژنەكانی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان، كاروباری یاسایی و كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارە سه‌ربه‌خۆكانى گەرمیان و راپەڕین تایبەت بە خۆپیشاندانەكانی ماوەی رابردوو كرد.
لەسەردانەكەیان لەگەڵ یەكە ئیدارییەكان، حزبە سیاسییەكان، كەسوكاری شەهیدانی خۆپیشاندانەكان و شوێنی خۆپیشاندانەكان و ئەو بارەگا حكومیی و حزبییانەی زیانیان بەركەوتبوو كۆبوونەوە كه‌بڕیارە لەرێگەی راپۆرتێكەوە ده‌رئه‌نجامى سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانیان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.