لیژنەی پەیوەندییەکان چۆنیەتیی چاودێریکردنی نوێنەرایه‌تییەکانی حکومەتی ھەرێم لەدەرەوە تاووتوێ ده‌كات
بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکى گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 2020/12/9، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى، بەسەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنیەتیی چاودێریکردنی نوێنەرایه‌تییەکانی حکومەتی ھەرێم لەدەرەوە، لەڕووی بەرێوەچوونی کارەکانیان و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و تاووتوێکردنی کێشەو گرفتەکانی ڕەوەندی کوردستانی لەدەرەوە، ئەمەش وەک ئەرکی لیژنەی پەیوەندییەکان بۆ چاودێریکردنی ئەدای ئەو نوێنەرایه‌تییانە کە لەدەرەوەن، دوای گفتوگۆیەکی چڕ لەنێوان ئەندامانی لیژنەكه لەسەر ئەو پرسانە، بەمەبه‌ستی زیاتر ئاگاداربوون لەکارو ئەدای ئەو نوێنەرایه‌تییانە، لیژنە بڕِیاریدا لەئایندەیەکی نزیکدا میوانداریی سەرۆکی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوەو ستافی فەرمانگەكه بکات.