Skip to the content
Menu

‎لیژنەی پێشمەرگە بڵاوکراوەیەک سه‌باره‌ت به‌کارو چالاکییەکانى لەماوەی رابردوودا بەچاپ دەگەیه‌نێت

‎ئه‌مڕۆ سێشەممە 2020/12/8، لیژنەی كاروبارى پێشمەرگە، بەسەرپه‌رشتیی رێڤینگ هروری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژکاری لیژنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
‎تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر ئەنجامی به‌رایى سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانى ئه‌و لیژنه‌ لاوەكییه‌كه‌ى کەپێکهاتبوو له‌ رزگار محه‌مه‌د بڕیارده‌رى لیژنه‌كه‌و باڵانبۆ کۆکۆیی و سەروان هەرکی ئه‌ندامانى لیژنه‌كه،‌ كه‌پێکهێنرابوو بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی بوونى نادادپەروەری لەدەوامی هێزەکانی پێشمەرگە.
تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە قسه‌كردن بوو لەسەر بڵاوکراوەیەکی لیژنەکە، کەبەچاپى دەگەیه‌نێت و نزیکەی سەد کارو چالاکی لەخۆ دەگرێت کەلەماوەی رابردوودا لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ ئەنجامی داون، ئەو بڵاوکراوەیە سەرجەم کۆبوونەوەو سەردان و بەدواداچوون و پێشوازی و بانگهێشتەکان لەخۆ دەکرێت، هەروەها ئامانج و بابەتی سەرەکیی گفتوگۆی کۆبوونەوەکان و ئامانجی بەدواداچوون و سەردانەکانى تێدا باسکراوە، مەبەست لەبڵاوكردنه‌وه‌شی بۆ بەرچاوڕوونیى زیاترو دۆکیۆمێنتكردنی ‌وه‌ك ئەرشیفێکى باش بەشێوەی (وێنەو نوسراو) لەبەردەست بێت بۆ ئێستاو داهاتوو، ئەمە یەکەمینجارە بەوشێوەیە لە مێژووی کاری لیژنە هەمیشەییەکان کارو چالاکییەکان بە ئەرشیف دەکرێن.
‎لەکۆتاییدا لیژنه‌كه‌ سەرجەم ئەو نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون، خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان ئەوانەى پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.