Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی سەردانی كۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا لەھەولێر ده‌كات

بەمەبەستی پیرۆزباییکردن له‌ده‌ستبه‌كاربوونی كۆنسوڵی تازەى وڵاتی ئەڵمانیا لەھەولێر، پاشنيوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/12/3، شاندێکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، کەپێکھاتبوو لە د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئەبوبەکر عومەر بریاردەری لیژنەو ئیدریس ئیسماعیل ئەندامی لیژنەكه‌ سەردانی كۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا-ى لەھەولێر كرد.
لەدیدارێکدا كۆنسوڵی ئەڵمانیا پێشوازییەکی گەرمى لەشاندی لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان کرد، دواتر سەرۆکی لیژنەكه‌ پیرۆزبایی له‌كۆنسوڵی نوێ كرد کەمەبەستی سەره‌کیی سەردانی لیژنەكه‌ بوو.
پاشان سەرۆکی لیژنه تیشكى خسته‌سه‌ر پشتیوانیى ئەڵمانیا بۆ ھێزی پێشمەرگەو مانەوەی ھێزەکانیان له‌عێراق و بڕیاری پەرلەمانی ئەو وڵاتەی به‌مانەوەی هێزەکانیان بەرزنرخاند.
هه ر له‌و دیداره‌دا سەرۆکی لیژنه تیشكى خسته‌سەر کێشەکانی هەرێم لەگەڵ بەغداو مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و داوایکرد حکومەتی ئەڵمانیا ڕۆڵ بگێرێت لەفشارکردن بۆ سەر حکومەتی عێراق بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم، ئاماژەشی بەو ستەمە کرد کەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق لەچوارچێوەی یاسای "پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی" لەهەرێمی کوردستانی کرد.
سەرۆکی لێژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان لەتەوەرێکی تردا باسی له‌برەودان بەپه‌یوه‌ندییه‌كانى نیوان پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی ئەڵمانیا كرد، ئاماژەی بەو کۆنگرەیەدا کە پەرلەمانی ئیتیحادیی ئەو وڵاتە پێش ماوەیەک بەئامادەبوونی شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵوەسته‌کردن لەسەر دۆزی کورد بەڕێوەچوو.
لای خۆیه‌وه‌ كونسوڵى نویێ ئەڵمانیا خۆشحاڵیی خوى دەربری بەو سه‌ردانه‌و گفتوگۆکەی سەرۆک و ئەندامانى لیژنەكه‌ى به‌رزنرخاند به‌تایبه‌تى بابه‌تى پشتیوانیى وڵاتەکەیان بۆ گه‌لى كوردستان و رۆڵی پەرلەمانى له‌چاودێریكردنى كارى حكومه ت و گرنگیى كارى لیژنەی پەیوەندییەکان و دووپاتیکردەوە کەبەردەوام دەبن له‌پێشخستنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
جیگه‌ى ئاماژه‌پیكردنه له‌و دیداره‌دا زۆر بابەت و پرسیارو گفتوگۆی باشى لێکەوتەوە، لەکۆتاییدا هەردوولا هیوایان خواست کەئەو سەردانانە بەردەوامیيان هه‌بێت.