Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ سه‌ردانی چاكسازیى گه‌ورانی هه‌ولێر ده‌كات

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 2020/12/7، شاندێکی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ، به‌سەرۆکایه‌تیی رۆمیۆ هەکاری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامیه‌تیی به‌دریە ئیسماعیل بڕیارده‌ری لیژنەكه‌و شیرین یونس و حه‌سیبه‌ گه‌ردى و هيمداد صباح، ئه‌ندامانی لیژنه‌و راوێژکارى لیژنه‌كه‌، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاكسازیى گه‌ورانی هه‌ولێری كردو لەلایەن موقه‌ده‌می مافپەروەر عه‌دنان محه‌مه‌د خۆشناو و ستافی بەرێوەبەرایه‌تییه‌كه‌ پێشوازیی لێکرا.
له‌دیدارێكدا سەرەتا شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان لەموقه‌ده‌می مافپەروەر عه‌دنان محه‌مه‌د خۆشناو بەرێوەبەری تازەی چاکسازییه‌كه‌ کردو دواتر سەرۆکی لیژنەكه‌ى په‌رله‌مان باسی مەبەستی سەردانه‌كه‌یانى روونكرده‌وه‌ كه‌ بەدواداچوونە بۆ چەند کەیسێکی تایبەت و لەنزیکەوە ئاگاداربوون له‌ڕەوشی مافی مرۆڤى بەندکراوان له‌ناو چاكسازییه‌كه‌دا.
پاشان بەڕێوەبەری چاکسازی باسی لەکێشەو گرفتەکانیان کردو رایگه‌یاند: "‌کێشەی سەرەکیمان نه‌بوونی شوێن و قەرەباڵغیی ناو چاکسازییەکەیە"، بۆ ئەو مەبەستەش چەند پێشنیازێک خرایە بەردەستی شاندی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان بەمەبەستی به‌دواداچوون و چارەسەرکردنیان.
دواتر شانده‌كه‌ى په‌رله‌مان لەگەڵ نوێنەری مادەکانی بەندکراوان کۆبووەوەو گوێی لەکێشەو گرفتەکانیان گرت و پێی راگەیاندن کەداواکارییەکانیان ده‌گەیه‌ننە لایه‌نی پەیوه‌ندیدار.