په‌رله‌مان و حكومه‌ت چاره‌نووسی خوێندنی ئه‌مساڵ و چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌روه‌رده‌یى و خوێندنی باڵا تاووتوێ ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2020/12/6، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی، بەسەرپەرشتیی عبدالسلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامانی و راوێژكارانی لیژنەكه، له‌گه‌ڵ ئالان حمه سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌و د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریكارى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و د.سه‌یوان عه‌لی بریكارى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ستافى یاوه‌رییان له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌له‌سه‌ر داواى لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا بۆ گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ، له‌وانه چاره‌نووسی خوێندن له‌زانكۆو په‌یمانگه‌و قوتابخانه‌كان و پلانی هه‌ردوو وه‌زار‌ت بۆ دڵنیابوون لەچارەنووسی قوتابیان و خوێندكاران لەئەگەری بەردەوامبوونی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩، كێشه‌ی كۆلێژی زانسته ته‌ندروستییه‌كان، كرێی خوێندن له‌زانكۆو په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان، كرێی خوێندنى پاراڵێل و زانكۆ‌و په‌یمانگه‌و قوتابخانه تایبه‌ته‌كانی سه‌ربه‌وه‌زراه‌تی په‌روه‌رده، مۆڵه‌تی خوێندن، کێشەو گرفتەکانی دابەزاندنی قوتابیان لەزانکۆو پەیمانگه‌كان و هه‌روه‌ها چاره‌نووسی ٢٤٠ قوتابی و زانکۆی ستراتفۆردی ئەمریکی و چارەنووسی وانەبێژان و ماف و شایستە داراییەکانیان، پرسی خوێندنی کوڕ‌و کچی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و سێ یەکەمه‌کانی زانکۆكان و پرسی تاقیکردنەوەی تەمھیدیی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەھەموو بەشەکانییەوە لەقەزاکان.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی و راوێژكارانی لیژنه‌كه، چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پرسیار‌و پێشنیاز له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌وه باسكران خرانه‌ڕوو و ئاراسته‌ی وه‌زیرانی ئاماده‌بوو و ستافی هه‌ردوو وه‌زراه‌ته‌كه كران و داواى روونكردنه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رى گونجاویان به‌پێی توانا بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه كرد.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیرى په‌روه‌رده‌و بریكارى وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا‌و ستافی یاوه‌رییان له‌هه‌ردوو وه‌زراه‌ته‌كه، روونكردنه‌وه‌ی پێویستییان له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و پلانی وه‌زراه‌ته‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ی خوێندن خسته‌ڕوو و جه‌ختییان له‌وه كرده‌وه كه تاپێیان بكرێت ناهێڵن پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵی قوتابیان و خوێندكاران به‌فیڕۆبچێت، ئه‌مه‌شیان به‌سته‌وه به‌باشبوونی دۆخی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناو ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا ئه‌وان هه‌میشه له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ پێشخستنی ره‌وشی په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى كه‌بوونه‌هۆی ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌باسكران، زۆربه‌ی كێشه‌كانیشیان به‌سته‌وه به‌بوونی قه‌یرانی دارایى كه‌بۆ‌ته هۆی دروستبوونی زۆر له‌و كێشانه‌ی كه‌باسكران.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا جه‌خیتییان له‌پێویستیی كارى پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه كرده‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی ئه‌مجۆره دیدار‌و كۆبوونه‌وانه‌شیان به گرنگ و پێویست زانی.