پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی كاكه‌ڕه‌ش نه‌قشبه‌ندى
![](/media/7337/kurdistan_parliament_dsp.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132535565010000000)
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی دیارى شارى هه‌ولێر (كاكه‌ڕه‌ش نه‌قشبه‌ندى)، ئه‌ندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان-مان بیست.
كاكه‌ڕه‌ش نه‌قشبه‌ندی یاساناس و کەسایەتییەکی دیاری کارگێڕی و کۆمەڵایەتی بوو، لەبواری کاری پەرلەمانیشدا خزمەتێکی زۆری کردووەو یەکێک بووە لەپەرلەمانتارە دڵسۆز‌و چالاکەکانی خولی یه‌كه‌می پەرلەمانی کوردستان.
بەم بۆنە خەمناکەوه پرسەو هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری دەکەین و لەخودای گەوره داواکارین كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بەخانهوادهو کەسوکاری ببه‌خشێت.
"انا لله وانا الیه را‌جعون"
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
2020/12/27