پەیامى لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بۆ یادى لەدایکبوونى حەزرەتى مەسیح
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بەبۆنەی جەژنى لەدایکبوونى حەزرەتى مەسیح دروودى خواى لێبێت، بەگەرمى پیرۆزبایی لەخوشک و برایانى کریستیان لەهەرێمى کوردستان دەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە لەگەڵ خۆیدا خێرو خۆشى و ئارامى و ئاشتەوایى بۆ هەمووان بهێنێت.
بێگومان مەسیحییەكانی كوردستان بەشێكی گرنگ و ڕەسەنی ھەرێمی كوردستانن، بۆیەش لەم یادە پیرۆزەدا جارێكی تر دووپاتى دەکەینەوە کەئەركی ھەموولایەكە پەرەی زیاتر بەكلتووری برایەتی و لێبووردەیی و تەبایی بدەین تاھەمیشە هەرێمى کوردستان وەک لانکەى پێکەوەژیان بۆ هەموو پێکهاتەکان بمێنێتەوە.
جارێكی تر ئهم یاده لەهەمووان پیرۆز بێت، ئومێدی بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بۆ كریستیانەكان ئەخوازین.
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان
2020/12/24