پهیامی سهرۆكی پهرلهمان بۆ ڕۆژی جیهانیى خاوهن پێداویستیی تایبهت
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستیی تایبەت، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئەم توێژە تایبەتە لەکوردستان و جیهان دەکەین، لەم ڕۆژەدا ستایشی بەهرەو تواناو ئازایەتییان دەکەین، چونکە ئەوان نەک هەر نەبوون بەئەرک بەسەر کۆمەڵگهوە، بەڵکو زۆربەیان خاوەنی پسپۆڕی و شارەزایی گرنگن و بەوپەڕِی باوەڕ بەخۆبوونەوە بەشداری دەکەن لەپێشخستن و سەرکەوتنی کۆمەڵگهو کایەکانی ژیان، لەبوارەکانی زانست و تەکنەلۆژیاو وەرزش و هونەردا خاوەن ناوبانگی گەورەن، بۆیە هیوای سەرکەوتنی زیاترو بەشداریی زیاتریان بۆ دەخوازم.
هاوکات پێویستە دامەزراوە تایبەتمەندەکانی حکومەت هەرچی لەتوانایاندایە درێغی نەکەن لەپاڵپشتیکردنی ئەم توێژە خۆشەویست و کاریگەرەی نێو کۆمەڵگهکەمان، کەبەداخەوە ئەوەی بەدی دەکرێت نەتوانراوە وەکو پێویست خواست و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت، ئێمەش لەپەرلەمان لەچوارچێوەی یاساکاری و ئەرکی پەرلەمانی پشگیریی هەموو داواو داخوازییەکانیان دەکەین.
د.ڕێواز فایهق
سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان