پەیامی پیرۆزباییی سەرۆکی پەرلەمان لەساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانیی کوردسات-دا
به‌بۆنه‌ی (21) بیست و یه‌كه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردسات، جوانترین پیرۆزبایيی خۆم ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو میدیاكارو ته‌كنیكارانی ئه‌م كه‌ناڵه‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌زگای میدیایی كوردسات ده‌كەم، هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.
دیاره باڵاده‌ستیی ئه‌م كه‌ناڵه قه‌شه‌نگه له‌بواری میدیا‌و ڕاگه‌یاندندا زاده‌ی دوو قۆناغی پێش خۆیه‌تی، ڕاگه‌یاندنی سەردەمی شۆڕشی نوێ له‌لایه‌ك و ده‌ستپێشخه‌ریی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌و هه‌موو یه‌كه‌مه‌كانی تریش له‌بواری میدیا‌و ڕاگه‌یاندن له‌دوای ڕاپه‌ڕینەوە، به‌ڵام ناوازه‌یی كوردسات له‌ئاڕاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌جوانترین شێواز‌و خزمه‌تكردنی هەموو چین و توێژەکان و لانه‌دان له‌به‌ها جوانەکانی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی، به‌ته‌واوه‌تی دەریدەخات كه‌كوردسات خاوه‌ن مۆرك و سیمای ناوازەی تایبه‌ت به‌خۆیەتی، بۆیە كوردسات ده‌نگ و ڕەنگی كوردانه، كوردسات ده‌نگ و ڕەنگی هه‌مووانه.
جارێكی دیكه پیرۆزبایی ساڵیادی ئه‌م كه‌ناڵه كوردییه ڕەسەنە له‌به‌ڕێوه‌به‌ران و میدیاكاران و کارمەندانی دەکەم، هیوای گەشەو بەردەوامییان بۆ دەخوازم.
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٠/١٢/٣٠