پەیامی پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەبۆنەی جەژنا رۆژیێن ئێزدی
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنا رۆژیێن ئێزدی گەرمترین پیرۆزبایی لەسەرجەم خوشك و برایانی ئێزدی لەكوردستان و جیهان دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە لەكەشێكی ئارام و ئاسودەدا بەسەرببەن لەسایەی ئازادی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و ئاساییكردنەوەی رەوشی قەزای شنگال و گەراِندنەوەی ئاوارەكان بەسەربەرزی بۆسەر زێدی خۆیان.
لەم جەژنەیەدا جارێكی تر دووپاتی پشتیوانیی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان دەكەینەوە بۆ بەدیهێنانی گشت مافەكانتان و پاراستنی كلتووری ڕەسەنی ئێزدییاتی و پەرەپێدان و پێشكەوتنی زیاتر بەگیانی برایەتی و پێكەوەژیان لەهەرێمی كوردستان.
جارێكی تر جەژنتان پیرۆز بێت و ھەر لەخۆشی و بەختەوەری دابن.
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٠/١٢/١٨