Skip to the content
Menu

سەرۆكی پەرلەمان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكات

بەڕێزان/ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (مام سەعید سۆفی)
بەداخ و خەمێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین (مام سەعید سۆفی)، باوكی هەڤاڵ بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان- مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەو خزم و دۆست و هاوسەنگەرانی دەكەین. داواكارین لەخودای گەورە كۆچكردوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و دوا ناخۆشیی بنەماڵە تێکۆشەرەكەیان بێت.
د.رێواز فایەق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
2020/12/9