Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزیدییەکان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییەکان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزدیان و جڤاتی ڕۆحانی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەین، سەرەڕای ئەو زوڵم و زۆردارییەی کە دوژمنانی مرۆڤایەتی بەسەر ئێزدییەکانیان داهێنا، بەڵام ئەوان سەربەرزانە رووبەڕووی سەختییەکان بوونەوەو پایەو پێگەی ئێزدیایەتییان پاراست، بەو بۆنە پیرۆزەوە وێڕای هیواخواستن بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئێزدییە دەستبەسەرکراوەکان و گەڕانەوەیان بۆ ناو کەس و کارو خۆشەویستانیان، ئومێدەوارین کوردە ئێزدییەکان بگەڕێنەوە بۆ سەر خاکی باب و باپیرانیان و ناوچە ئێزدییەکان ئاوەدان بکەنەوە، و پێگیربن بەپایەکانی پێکەوەژیان و نیشتمان و نەتەوەکەیان.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

٢٠٢٠/١٢/١٧